مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە بۆنەی(48)ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كرد كە ئەمە دەقەكەیەتی..
بەڕێزان/ مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان..
بە بۆنەی (48) ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانتان دەكەین و، هیوای بەردەوامی و هەنگاوی نوێتر و باشترتان بۆ دەخوازین.
لەو دەرفەتەدا جەخت دەكەینەوە سەر هەماهەنگی و تەبایی و دۆستایەتی تێكڕای هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئاڵنگاریەكانی قۆناغی ئێستامان و، داكۆكیكردن لە مافەكانی هاوڵاتیان و پاراستنی قەوارەی هەرێم و دەستكەوتەكانمان و، پتەوكردنی گیانی یەكگوتاری و یەكهەڵوێستی سیاسی لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیانی كوردستان و چارەسەركردنی گیروگرفت و كێشەكان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان و بەهێزتركردنی پایەكانی دیموكراسی.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەین.. هەر سەركەوتوو بن..
مەكتەبی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان
١ـی ٦ـی ٢٠٢٣