دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆكی حكومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی ..
بەبۆنەی چل و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان, پیرۆزبایی لە سەركردایەتی و گشت ئەندام و لایەنگرانی یەكێتیی دەكەم. 
هیوادارم لەم بارودۆخەدا، گشت هێزە سیاسیەكان، پێكەوە كار بكەن و هەموو لایەك هەست بە بەرپرسیاریەتی مێژوویی خۆیان بكەن و خزمەتكردنی بەرژەوەندیی باڵای نیشتیمان، بكەن بە ڕێرەوی كاری ئێستا و داهاتوویان.
مەسرور بارزانی
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان 
2023/6/1