دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

* لوتن تاون له‌ یاریی پله‌ی ئۆفی سه‌ركه‌وتن بۆ پرێمه‌رلیگ له‌ وێمبڵی ستادیۆم رووبه‌رووی یانه‌ی كۆڤنتری سیتی بووه‌وه‌ و یارییه‌كه‌شی به‌ لێدانه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ برده‌وه‌، له‌ خوله‌كی 23 جۆردن كلارك گۆڵی یه‌كه‌می لۆتن تاونی تۆمار كرد، له‌ خوله‌كی شه‌ست و شه‌ش گۆستاڤۆ هامه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه‌، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ هه‌ردوو یانه‌ لێدانه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كانیان جێبه‌جێكرد و لوتن تاون به‌ شه‌ش گۆڵ به‌رامبه‌ر پێنج گۆڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و بۆ یه‌كه‌مینجار له‌ مێژوو گه‌یشته‌ پرێمه‌رلیگ و هاوشانی بێرنلی و شیڤیڵد یونایتد وه‌رزی داهاتوو له‌ خوله‌كه‌ یاریی ده‌كات.

* عوسمان دێمبلی هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی یانه‌ی بارسێلۆنا: له‌ منداڵییه‌وه‌ حه‌زم له‌ مراوه‌غه‌یه‌، بارسێلۆنا به‌رده‌وام پشتگیریم ده‌كات، مێسی ئه‌فسانه‌ی بارسێلۆنایه‌، بینینی لیۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ته‌نیشتمه‌وه‌ ده‌بێته‌ كارێكی ناوازه‌ دڵنیام به‌یه‌كه‌وه‌ چامپیۆنزلیگ ده‌به‌ینه‌وه‌.

* یانه‌ی نه‌سڕی له‌ گه‌ڕی پێشكۆتایی خولی سعوودیه‌ بووه‌ میوانی ئیتیفاق و یارییه‌كه‌ش به‌ به‌رامبه‌ربوون به‌ گۆڵێك بۆ هه‌ردوولا كۆتایی هات.

له‌ خوله‌كی چل و سێ یوسف نیاكاتی گۆڵی یه‌كه‌می ئیتیفاقی تۆمار كرد، له‌ خوله‌كی په‌نجا و شه‌ش لویس گۆستاڤۆ ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه‌، به‌هۆی ئه‌م یه‌كسانبوونه‌وه‌ و بردنه‌وه‌ی ئیتیحاد له‌ یارییه‌كه‌ی خۆیدا، ئیتیحاد بووه‌ پاڵه‌وانی خولی رۆشه‌نی سعوودیه‌، به‌مه‌ش نه‌سڕ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 64 خاڵ خانه‌ی دووه‌می خولی سعوودی گرتووه‌ و وه‌رزی داهاتوو به‌شداری پاڵاوتنه‌كانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا ده‌كات.

* كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پۆرتوگالی یانه‌ی نه‌سڕ وه‌رزێكی ده‌ستبه‌تاڵی تێپه‌ڕ كرد، به‌مه‌ش جاری چواره‌مه‌ له‌ كاروانی وه‌رزشی خۆی له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ كریس هیچ نازناوێك نه‌باته‌وه‌.

* دالکورد پێشەنگی خولی پلە دووی سوید لە یاریی لوتکەی گەڕی دەیەم میوانداریی ساندڤیکەنی دووەمی ریزبەندی خولەکەی کرد. دالکورد 28 خولەکی پێویست بوو بۆ ئەوەی دەرگای گۆڵی یارییەکە بکاتەوە، تیاگۆ سیلڤا سانچێز لە ناوەڕاستەوە بە خێرای خۆی گەیاندە گۆڵ و داڵکوردی بە گۆڵی یەکەم لە یارییەکە پێشخست، دوای 10 خولەک لە دەستپێکی نیوەی دووەم ساندڤیکەن ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە و یانیک موکونزی گۆڵی لە دالکورد کرد. رکابەرەکی دالکورد بەم گۆڵە وازی نەهێنا و دوای 10 خولەکی دیکە گۆڵی دووەمیشی کرد و دانیێل سۆدەربێرگ ئەنجامەکەی بەسەر دالکورد هەڵگەڕاندەوە. دانیێل سۆدەربێرگ ئەو یاریزانەی گۆڵی دووەمی ساند ڤیکەنی کرد لە خولەکی 87 بە کارتی سوور دەرکرا.