هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

کەش و هەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت

بەشی پێشبینییەکانی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، پێشبینی دەکات، سبەی کەشی هەرێمی کوردستان ناسەقامگیربێت و بارانبارین و هەورە تریشقە دەبێت.

کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، لەگەڵ کەمێک بەرزبوونەوەى  پلەکانى گەرما، ئەگەرى کەمێک نمە باران هەیە لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان لەکاتەکانى دواى نیوەرۆ.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەی چوارشەممە لە کاتەکانى بەیانى و نیوەرۆ ئاسمانى هەرێم بە گشتى نیمچە هەوردەبێت و لە دواى نیوەڕۆ ئەگەرى دروستبوونى کەشێکى ناسەقامگیر هەیە لەسەر ناوچەکەمان، پێشبینى بارانبارین لەسەر ناوچەى جیاجیا هەیە بەرێژەى جیاجیا لەگەڵ دروستبوونى هەورە تریشقە و زیادبوونى خیرایی با لەگەڵ ئەگەرى  بەرزبوونەوەى تۆزێکى کەم هەیە، خێرایی با چالاک دەبیت بۆ سەروى 25 کیلۆمەتر لە یەک کاتژمێردا، کاریگەرى ئەم ناسەقامگیریە لە ماوەیەکى کەم کۆتایی دێت.

کەشناسی راشیگەیاندووە، پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە  لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  32 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 31 پلەى سیلیزى

دهۆک: 29 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 35 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 32 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 20 پلەى سیلیزى

زاخۆ :  31 پلەى سیلیزى

سۆران :  28 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  37 پلەى سیلیزى