به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ئاگادارییه‌كدا بۆ هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند كه بۆ ماوه‌ی مانگێك مامه‌ڵه‌ی ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرت له نووسینگه‌یه‌ك ڕاده‌گیرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له ئاگادارییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: ئاگاداری هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکەینەوە لە رێکەوتی 30/5/2023 نووسینگەی پاسپۆرتی (1) لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر مامەڵەکردنی (دەرهێنان و نوێکردنەوە)ی پاسپۆرت لەم نووسینگەیە رادەگێرێت.
سه‌باره‌ت به هۆكاری ڕاگرتنه‌كه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ڕه‌گه‌زنامه ڕایگه‌یاند كه بە هۆی دانانی ئامێرەکانی کۆمپیوتەر و دانانی سیستەمی پاسپۆرتی نوێ (پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی)یـهوهیه. جه‌ختیشی كرده‌وه كه له ڕێكه‌وتی 5/6/2023 نووسینگه‌كه دووباره ده‌كرێته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: داوا لە هاووڵاتییان دەکەین ئەوانەی مامەڵەی پاسپۆرت لەم نووسینگەیە (دەرهێنان و نوێکردنەوەی) پاسپۆرت دەکەن پێویستە سەردانی نووسینگەی پاسپۆرتی (2) دووی هەولێر بکەن کە دەکەوێتە سەر شەقامی (150) مەتری لەناو بەێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر، لە کاتژمێر (8:00)ی بەیانی تاکو کاتژمێر (6:00)ی ئێوارە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: داوا لەو هاووڵاتییانە دەکەین ئەوانەی مامەڵەی پاسپۆرتیان کردووە و ناوەکانیان گەڕاوەتەوە و پاسپۆرتەکانیان تەواو بووە، پێویستە بە زووترین کات سەردانی نووسینگەی پاسپۆرتی (1) بکەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان لە کاتژمێر (8:00) ی بەیانی تاکو کاتژمێر (3:00)ی دوای نیوەڕۆ لە هەمان شوێنی پێشووی خۆیان کە دەکەوێتە سەر شەقامی (120) مەتری لە گەڕەکی سەربەستی (32)ی پاڕک