وەزارەتی بەرگری رووسیا هێرشێکی مووشەکی گەورەی بۆ سەر فڕۆکەخانەکانی ئۆکرانیا راگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە (29ـی ئایاری 2023)، وەزارەتی بەرگری رووسیا لە راگەیندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، “هێزەکانی رووسیا هێرشێکی بە کۆمەڵیان بە چەکی مەودا درێژ بۆ سەر دامەزراوەکانی دوژمن و فڕۆکەخانەکانیان ئەنجامداوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “هێرشە مووشەکییەکە بەر بنکەی فەرماندەیی و ناوەندی رادارەکان و کەرستەی فڕۆکەوانی و کۆگاکانی تەقەمەنی هێزەکانی ئۆکرانیا کەوتوون”.
راگەیاندراوەکە باس لەوەش دەکات، ناوەندی چاودێری وعەمبارکردنی تەقەمەنی لە لیوای 110ـی میکانیکی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا لە هەرێمی ئەڤدیڤگا لە کۆماری گەلی دۆنێتسک کرا ئامانج.
له 24ـی شوباتی 2022، به فهرمانی ڤلادیمێر پوتنی سهرۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و بههۆیهوه ههزاران كهس له سهربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنهها ئۆكرانیش ئاوارهی وڵاتانی ئهوروپی بوون، تا ئێستاش ئهو جهنگه بهردهوامه.