ئه‌سعه‌د عه‌دۆ
له‌و ماوه‌یه‌دا كتێبی(بنهماورێكاره له‌شكرییه‌كانی په‌ڕینه‌وه له‌رووباری ئاراس)نووسینی(فریاد بارزانی)له بڵاوكراوه‌كانی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی ساڵی 2023 گه‌یشته ده‌ستم
ئه‌و كتێبه نایابه بۆ خوێنه‌ری كورد پڕیه‌تی له زانیاری نوێ و نه‌بیستراو ، نووسه‌ر به كوورتی و به ووردی باسی له قۆناغه‌كانی ناوچه‌كه كردوه به‌تایبه‌ت شۆڕشی بارزان(1943-1945) ئینجا په‌ڕینه‌وه به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات بۆ پارێزگاریكردن له نۆبه‌ره كۆماری كوردستان له مه‌هاباد ، باس له قاره‌مانیه‌تی هێزی بارزانیه‌كان له شه‌ڕی(قاڕاوهو ملهقهرهنی)ده‌كات ، هه‌روه‌ها شه‌ڕه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌رته‌شی ئێران و كوشتن و ئێخسیركردنیان سه‌ره‌ڕای بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له‌نێویاندا ، چۆنیه‌تی كشانه‌وه‌یان به‌ره‌و باشوور !
ئینجا كۆڕه‌وی بارزانی و هه‌ڤاڵانی به‌ره‌و سۆڤیه‌ت و تراجیدیای رێگا زێده سه‌خته‌كه ! نووسه‌ر زۆر كاریگه‌رانه باس له شه‌ڕه‌كان ده‌كات به‌تایبه‌ت شه‌ڕی نابه‌رابه‌ری (دۆلی كوتۆل ) دڵنیام هه‌موو فه‌رمانده‌یه‌كی جیهانی بیخوێنته‌وه سه‌رسوڕمان ده‌یگرێ ! خۆزگه ده‌سه‌ڵاتی كورد بوودجه‌یه‌ك بۆ تۆماركردنی دراما ، سینه‌ما ته‌رخان ده‌كات چونكه دڵنیام ئه‌و شه‌ڕانه شان له‌شانی فلیمی(الحرب والسلام) ده‌دات !
ئه‌وه‌ی له‌و كتێبه‌دا سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ خۆی راده‌كێشێ به‌شی دووه‌می كتێبه‌كه‌یه ، به‌راوردكردن له‌نێوان شه‌ڕه‌كانی بارزانیه‌كان و شه‌ڕی وڵاتانی جیهان وه‌ك شه‌ڕی ئاستهرلیتز ، جه‌نگی دورگه‌ی سولومۆن ، جه‌نگی گیتسبورگ و چه‌ندان نموونه‌ی دیكه كه به‌هه‌موو مانایه‌ك نووسه‌ر داهێنانی تێیدا كردوه چونكه له‌و مه‌یدانه‌دا شاره‌زایه ! منیش بهنیهتم ئه‌و زانیارانه‌ی لهههكبهمدایه بیخه‌مه به‌رده‌ست ، دوورنیه سودبه‌خش بێت ،
ده‌رباره‌ی شه‌ڕی(قاراوه) كه فه‌وجی یه‌كی هێزی بارزانیه‌كانی لێبو : ئێرانیه‌كان له لووتكه‌ی قاراوه تا پردی ئاڵتون ته‌رمی (80)كه‌سیان به‌جێمابوو ! هه‌روه‌ها(180) ئێخسیر كه به پیاده بۆ دێبوكری به‌ره‌و مه‌هابادیان بردوون ! له هه‌ردوو شه‌ڕی قاراوهو مل قه‌ره‌نی ئه‌و به‌ڕێزانه شه‌هید بوون : خۆشه‌وه‌ی خلیل خۆشه‌وی ، كه‌كشار احمد مێرگه‌سۆری ، احمد محمدامین رێزانهیی و چه‌ندان بریندارمان هه‌بوه ، رۆژێك دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه پێشه‌واو بارزانی بۆ پیرۆزبایی سه‌ردانی میحورهكه ده‌كه‌ن ، له هه‌مان رۆژدا پێشه‌وا ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ڵام بارزانی ئه‌و شه‌وه ده‌بێته میوانی فه‌وجی یه‌ك ،
كاتێ بارزانی سه‌ردانی سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی كردوه ، به‌گزاده‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی (هۆركۆ نوری به‌گ) گه‌مارۆی بارزانی ده‌دات و به ده‌نگێكی به‌رز هاوار ده‌كات و ده‌ڵێ : مه‌لیكی كوردان نهحهلێی بیری نه‌وت لێره‌یه ! كاتێ بارزانی گوێی له‌و هاواره‌ی هۆركۆ ده‌بێت ركێف له ته‌نگه‌ی وڵاخه‌كه‌ی گیر ده‌كات و یه‌كپێ ده‌گاته سه‌ر ئه‌و به‌رزاییه‌ی له پێشیدابوه ، چاپووكانه ده‌ستڕێژیان لێده‌كات و هۆركۆ ده‌خاته خوارێ !
له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌دا شاولی شانه‌ده‌ر ، حاجی هۆستانی شه‌هید ده‌بن و حالی دۆله‌مه‌ری ، حسۆ میرخان دۆله‌مه‌ری ، مسته‌فا ره‌شۆ ، حسۆ یوسف بریندار ده‌بن ، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاغاكانی مامه‌ش له‌نێوان خۆیاندا لهسێلوێ بڕیار ده‌ده‌ن رێگه‌ی گاده‌ر له بارزانیه‌كان بگرن
ئه‌و هێزه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سعید ولی به‌گ ده‌چێته سه‌ریان و له ده‌وروبه‌ری سێلوێ دابه‌ش ده‌بن و میرزاغا ره‌شۆ ، حالی باپیر ، حدۆ محمد ژاژوكی هێرش ده‌كه‌نه ناو دیوه‌خانی ئاغا‌كان هه‌ر(17-18) ده‌كوژن ! به‌ڵام محمد میرزاغا ، باقی كانێی بۆطی شه‌هید ده‌بن و خانۆ شێخ ئۆمه‌ر و حالی باپیریش بریندار ده‌بن له شه‌ڕی هه‌ڤرس هێزی محمدامین میرخان كۆمه‌ڵێ سه‌ربازیان ئێخسیر كردوه كه له‌نێوانیاندا ئه‌فسه‌رێك كوڕی سه‌رۆكی ئه‌ڕكانی سوپا بوه !
بارزانی توانیویه‌تی ئێخسیركردنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره به قازانجی ژنومنداڵهكان به‌كاربێنێ كاتێ ئاگاداری سه‌ركردایه‌تی ئه‌رته‌ش ده‌كات ده‌ست له بۆردومانكردنی ماڵومنداڵهكان هه‌ڵگرن ! له‌سه‌ر زاری محمد عیسی مێرگه‌سۆری ده‌گێڕێته‌وه له‌شه‌ڕی به‌رده‌سپی نزیك دزێ له‌كاتی بۆردومانكردنی فڕۆكه‌كان بارزانی به تڤه‌نگی خۆی فڕۆكه‌یه‌كی پێكاند كه له گوندی (نێركێ )كه‌وته خواره‌وه ، كاتێ بارزانیه‌كان ده‌گه‌نه سه‌ر رووباری (گاده‌ر) گوایه دوا دیداری شێخ ئهحمهدو بارزانی له شوێنێك به‌ناوی(تاڵه‌جار)بوه .