مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی له‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌كات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆک کۆماری تورکیا.

ئەمڕۆ یەکشەممە (28ـی ئایاری 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، “پیرۆزبایی لە بەڕێز رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆک کۆماری تورکیا”.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە، “هیوادارم لەم خولەی سەرۆکایەتیەکەیدا، زیاتر برەو بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا بدەین”.