خودا لە‌ سوڵتان مە‌حمود گە‌ورە‌ترە‌

عارف روشدی

ئەوەی دوێنێ دەنگی لەسەردراوە لە لیژنەی دارایی پارلەمانی عێراقیدا لە بارەی پشکی ھەرێمی کوردستانەوە پیلانی لایەنە ڕەگەزپەرست و تایفییەکانە بە پاڵپشتی (٢) ئەندامی بە ناو کورد! ئەگەر پێش دەنگدان و پەسندکردنی لە نێو ھۆڵی پارلەماندا چارەسەر و سەر ڕاستنەکرێتەوە، ھەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی تەنگژەی قووڵی ئابوری و سیاسی دەکاتەوە. بەڵکو یارییەکی دڵڕەشانەی بە ئەنقەستی مەبەستدارە بە قوتی خەڵکی کورستان (وەک ھەستیارترین بابەت ) نەک وەک ھەندێ ھەرزەکاری نالەبار پروپاگندەی بۆ دەکەن گوایە ( پاشەکەوت) دەدرێتەوە ! چونکە لە بنەڕەتدا ڕێژەی بەشی تەرخانکراوی ھەرێم لە ئاستی دانیشتیوانەکەیدا ڕەچاونەکراوە تەنانەت بە پێی داتاکانی وەزارەتی پلان دانانی عیراقی کە دەبووایە ١٤٪ بێت ، بەڵکو کەمکراوەتەوە بۆ ١٢،٦٧٪ ھەروەھا یەک دیناری بودجەی ھەرێم لە ساڵی ٢٠١٤ کە نەدراوە و ھۆکاری ھەرە سەرەکی ( پاشەکەوتکردنە نەچارییەکە بووە)، نەخراوەتە سەر بودججەی ھەرێم ! ئیتر چۆن پاشەکەوت دەدرێتەوە؟ لێرەدا نەک پاشەکەوت دانەوە، بەڵکو کێشەی گەورە بۆ پێدانی موچە و جێبەجێکردنی پروژە خزمەتگوزارییەکان دروست دەبێت ئەگەر رێککەوتنە سیاسییەکان جێبەجێنەکرێن. واتە مەبەستی قێزەوەنی لایەنە دەنگدەرەکان، ڕاگرتنی ڕەوڕەوەی ژیانە لە ھەرێمی کوردستاندا. بەڵام ئەوەی جێگەی داخە ھەڵوێستی نانیشتیمانی دوو ئەندامە بە ناو کوردەکەیە! لە بەر ڕوشناییی دەیان ھەڵوێست و ڕووداوی لەم چەشنەوە باوەڕم بە دوو بۆچوون پتەو بووە، یەکەمیان ؛ فرە لایەنی سیاسی بۆ گەلانی خاک داگیرکرا و دابەشکراو نەفرەتە. دوومیان ؛ عێراق نەبووە و نابێتە دەوڵەتی نیشتیمانی.

ھەواڵی زیاتر