وە‌بە‌رھێنان و گشت سێكتە‌رە‌كان

هۆزار تۆفیق ابراهیم

وەبەرهێنان دەتوانرێت پێناسە بکرێت بە زیادکردنی توانای بەرهەمهێنانی نوێ بۆ سەرمایەی بەرهەمهێنەرەکانی ئێستا لە کۆمەڵگادا لە ڕێگەی دامەزراندنی پڕۆژەی نوێ یان فراوانکردنی پڕۆژەکانی ئێستا کە هەن.
وەبەرهینان بە یەکێک لە کۆڵەکەکانی پێشکەوتنی کۆمەڵگە دادەنرێت، بایەخدان یان پێشکەوتن لە بواری وەبەرهێناندا لە هەر (وڵاتێکدا) دەبێتە هۆی بەرەو پێشچوون لە گشت بوارەکانی تردا، ئەم پێشکەوتنە کاتێک بەدی دێت کە گرنگی بە بەشێکی زۆری سێکتەرەکان بدرێت لە یەک کاتدا، چونکە بایەخدان بە سێکتەرێک پێشکەوتن ڕوونادات لە گەشەی ئابووری، ئابووری تاک سەرچاوە بەرهەم دەهێنێ.

لە چەندین وڵاتدا یان زیاتر وڵاتە دواکەوتووەکان ڕوودەدات بۆ نمونە لە کاتی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەم حاڵەتە لە زۆر وڵاتدا ڕووی دا بۆیە ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر شتی وە بیری مرۆڤایەتی هێنایەوە خراپیی کەرتی تەندروستی و کەمی خۆراک بووە هۆکاری دروست بوونی چەندین کێشە، بۆیەدەبێت زۆرینەی سێکتەرەکان هاوتەریب لەگەڵ یەکدا گەشە بکەن بە نمونە(سێکتەری پیشەسازی و کشتوکاڵی و پەروەردە نیشتەجێکردن و تەکنەلۆجیا و تەندروستی ئەوانی تر…..)

ئەگەر هەر سێکتەرێکیان گرنگی پێ بدەیت دەبێت گرنگی بە سەرجەم سێکتەرکان بدەیت وەبەرهێنان کە هۆکارە بۆ بەرەو پێش چوونی وڵات چونکە وەبەرهینان خزمەت بە سەرجەم سێکتەرەکان دەکات بە مەرجێک بە شێوەیەکی (متوازی) هاوسەنگ گشت سێکتەرەکان یان زۆرینەیان بەیەک ئاراستە بەرەو پیش بچێت ناکرێت سێکتەرێک بە گرنگ بزانیت و پەرە بەو سێکتەرە بدرێت لە بەرامبەردا سێکتەرکانی تر فەرامۆش بکەین چونکە وەبەرهێنان وەک زنجیرەیەک وایە دوا بەدوای یەک و تەواوکەری یەک دین، بە نمونە ئەگەر (سێکتەری نیشتەجێبوون) گرنگی پێ بدرێت پێویستی بە کەرەستە و دەستی کارە ئەمەش پێویستی بە سێکتەری پیشەسازی و مرۆیی یە،(سێکتەری پیشەسازی) پیویستی بە کەرەستەی خاوە ئەمەش پیویستی بە سێکتەری کشتوکاڵە بۆ دابین کردنی کەرەسەی خاو. ئەگەر ئێستا سەیری هەرێمی کوردستان بکەیت گرنگی بە بواری نیشتەجێبوون داوە بەڵام ڕووبەڕووی چەندین کێشە بۆتەوە لە کاتی دروستکردنی یەکەکاندا پێویستی بە مواد هەیە بۆ دروستکردن لە کاتێکدا زۆربەی لە دەرەوە هاوردە دەکرێت و هەندیک جار لە بواری دەستی کاریشدا، پاش دروستکردنی یەکەکان پێویستە خزمەتگوزاری بۆ یەکەکان دابین بکرێت وەک (کارەبا، ئاو،هتد …..) ئەمەش کیشەیان بۆ دروست دەبێت، پاشان کێشەی خزمەتگوزاری پڕۆژە هەر لە قوتابخانە و بنکەی تەندروستی و کێشەی ئیدارەدان و ڕیگاوبانی دەرەوەی پرۆژەکە کە بە بەردەوامی بۆتە کێشە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئەمە تەنها باسی کێشەی سێکتەرێکە کە زۆربەی سێکتەرەکانی تر کیشەیان هەیە بۆیە دەبێت گرنگی بە زۆربەی سێکتەرەکان بدرێت هاوتەریب لەگەڵ یەکدیدا ئەبێتە هۆی پێشکەوتن لە وڵاتدا.لە وڵاتێکی وەک هۆڵندا کە بەیەکێک لە وڵاتە پێشکەوتووە خۆش گوزەرانەکان دادەنرێت لە یەک کاتدا گرنگی بەچەندین سێکتەرداوە لە بواری کشتوکاڵدا زۆر پێشکەوتووە چونکە لە هەمان کاتدا گرنگی بە سێکتەری پیشەسازی داوە لە پێناو پێشکەوتن لە کشتوکاڵدا بە تازەترین تەکنەلۆجیا و ئامێری کشتوکاڵ پەرەی پێدەدات ئەم پێشکەوتنە لە بواری کشتوکاڵ و پیشەسازی زەمینەی بۆ سێکتەری گەشتوگوزار ڕەخساندووە لە وڵاتدا، هەروەها لە وڵاتێکی وەک و ئیمارات توانراوە گرنگی بە چەندین سێکتەری بدرێت لە بواری نیشتەجێبوون و بازرگانی و پیشەسازی تەکنەلۆجیای زانیاری بە جۆرێک خۆی گونجاندووە لەگەڵ ڕووبەڕوبونەوەی کەش و هەوادا، هەروەها لە وڵاتێکی وەک سەنگافورەدا بە شێوەیەکی زۆر خێرا وەبەرهێنان پەرەی سەندووە چونکە حکومەتی ئەو وڵاتە زەمینەیەکی لە باری بۆ وەبەرهێنان ڕەخساندووە، بۆیە دەبێت لە هەرێمی کوردستان گرنگی بە زۆربەی سێکتەرەکان بدرێت چونکە ژینگەیەکی لەباری سروشتی هەیە بۆ پێشکەوتنی زۆربەی سێکتەرەکان وە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خۆشحاڵیەوە هەنگاوی
پێویستی ناوە لەو ڕووە هیوادارم لە ئایندەدا بەردەوام بێت.

ھەواڵی زیاتر