دیندار زێباری: چاکسازییەکی نوێ لە هەولێر دروستدەکرێت

دیندار زێباری رێکخەری نووسینگەی راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە میانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پرۆسەی دروستکردنی چاکسازییەکی نوێ کە توانای لە خۆگرتنی پێنج هەزار کەسی هەیە لە هەولێر چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هەروەها راشیگەیاند، هەرێم پێوسیتە چاکسازی زیاتری هەبێت و زیاتر پەرەی پێبدرێت، هەروەها  بە پێی ستانداردی نێودەوڵەتی بێت.

دیندار زێباری، گوتیشی: دروستکردنی چاکسازییەکی نوێ لە ساڵانی رابردوو کارێکی زۆر قورس و ئەستەمبوو بە هۆی قەیرانی داراییەوە، بەڵام لەم ساڵەدا ئەم پرۆژەیە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردن و کاری جددی لەسەر دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر