سەرۆکی شارەوانی ناشڤیڵ: مانگی داهاتوو ناشڤێل و هه‌ولێر ده‌بنه‌ ده‌ستەخوشكی یه‌كتر

جۆن کووپەر، سەرۆکی شارەوانی ناشڤیڵ رایگەیاند، زۆر شت هەن ئه‌وان ده‌توانن سوودی لێ ببینن و خوشحاڵی خوی ده‌ربری كه‌ شاری ناشڤێڵ له‌ لایه‌ن كورده‌كان به‌ كوردستانی بجووك ناسراوه، راشیگه‌یاند كه‌ چاویان لەوەیە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، ناشڤێڵ وهەولێر بە فەرمی ببنە دەستەخوشک‌.

لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی شاره‌وانی ناشڤیڵ ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كونگره‌یه‌كی رۆژنامەوانی هاوبه‌ش له‌ گه‌ل ئومێد خوشناو پارێزگاری هه‌ولێر هات، به‌ بۆنه‌ی کۆتا هاتنی سەردانی شاندەکەی شاری ناشڤێڵ بۆ هه‌رێمی كوردستان، گوتی: بەناوی هەموو خەڵکی ناشڤێڵەوە دەڵێم کە چەندە بەبەختین کە بە “کوردستانی بچووک” ناسراوین.

کووپەر گوتیشی: ئێمە دەگەڕێینەوە بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی نزیک لەگەڵ کوردستان لە ئاستی تاکەکاندا لە چەندین بواری جیاواز وەک پەروەردە، کلتوور، بازرگانی و گەشتیاری.

دوای سەردانی شاندەکەیان بۆ هەولێر، سەرۆک شارەوانی ناشڤیڵ رایگەیاند، چاویان لەوەیە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، ناشڤیڵ  و هەولێر بە فەرمی ببنە دەستەخوشک.

جۆن کووپەر و شاندەکەی رۆژی سێشەممە، لە لایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازییان لێ کرا، لەو بارەیەوە نووسینگەی سەرۆکوەزیران رایگەیاند، “لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەتایبەتی هەولێر و ناشڤیڵ  کرا، بەتایبەتی لە بواری کولتووری و خوێندن کە لە ماوەیەکی نزیکدا دەبن بە دوو شاری دەستەخوشک.”

جۆن کووپەر، سەرۆکی شارەوانی شاری ناشڤیڵ، لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی باسی رۆژی کوردستان24، رایگەیاند، ئێمە دەمانەوێت پەیوەندیەکی بەهێز لەگەڵ هەولێر دروستبکەین و چاومان لەوەیە لە بواری کولتووری، رۆشنبیری و بازرگانی، هەماهەنگی زیاتر دروستبکەین.

هەروەها راشیگەیاند، 25هەزار کورد لە ناشڤیڵ دەژین، ناشڤێڵ چیرۆکی پێکەوە ژیانە، وەک ئەو پێکەوە ژیانەی  کە لە کوردستاندا هەیە، هەروەها کورد هاوبەشێکی زۆر باشن بۆ ئێمە.

شاندەکەی شاری ناشڤیڵ لەرۆژی شەممەی رابردوو بەسەرۆکایەتی سەرۆک شارەوانی ناشڤیڵ سەردانی هەولێریان کرد و چەندین دیداریان لەگەڵ بەرپرسان ئەنجامدا، لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا لەگەڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، کووپەر سوپاسی ئەو پێشوازیە گەرمەی کرد کە لەلایەن سەرۆکی حکومەت و پارێزگار و سەرۆکی شارەوانی هەولێر و خەڵک لێیەوەکراوە.

ھەواڵی زیاتر