هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم له‌ سایلۆكانی هه‌رێمی كوردستان دواخرا

وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه به‌هۆی هۆكارێكی ته‌كنیكییه‌وه‌‌ پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی ئه‌مساڵی جوتیاران له‌ سایلۆكانی هه‌رێمی كوردستان دواخرا.

وه‌زاره‌تی بازرگانی ڕایگه‌یاند: بە هۆکارێکی تەکنیکی و نەگەیشتنی سیدی لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقی فیدڕال بۆ سایلۆکانی هەرێمی کوردستان، پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی ئه‌مساڵی جوتیاران دواخرا.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌ت بڕیار بوو سبه‌ی پێنجشه‌م پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران له‌ سایلۆكان ده‌ست پێ بكات، به‌ڵام پڕۆسه‌كه‌ بۆ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی 27/5/2023 دوخرا.

وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێم جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ رۆژی شه‌مووی داهاتوو یه‌كه‌م رۆژی پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم ده‌بێت له‌ سایلۆكانی هه‌رێمی كوردستان.