هۆشیار سیوەیلی
ئەردۆغان یان کلیچدارئۆغلۆ؟
چەند ڕۆژێکی کەمی ماوە بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە تورکیا. لە خولی یەکەمدا، پێچەوانەی پێشـــبینی بەشـــێکی زۆری ناوەندەکانی ڕاپرسی نـــاوەوە و دەرەوەی تورکیا و چاودێرانی سیاســـی، ئەنجامی هەڵبژاردنەکان تا ڕادەیەکـــی زۆر لە بەرژەوەندیی ئەردۆغان و ئـــاک پارتی تەواو بوون، هەروەک
چۆن هەدەپەش نەیتوانی ئەو ئەنجامە بەدەست بهێنێت کە چاوەڕێی دەکرد. لـــە میدیای تورکیا و دەرەوەشـــدا لە مـــاوەی ئەم دە ڕۆژەی ڕابـــردوودا ڕای جیاواز دەربارەی شکســـتی ئۆپۆزیۆســـۆن لە هەردوو هەڵبژاردنەکەدا خراوەتە ڕوو. پرســـیارە گرنگەکە لەم بارەیەوە ئەوەیە کە ئـــای بەهێزی بەرەی جمهور (دەسەڵات) بوە هۆی ئەوەی پێشبینییەکان ڕاست دەرنەچن یان لاوازی بەرەی میللـــەت (ئۆپۆزیۆســـۆن). زۆرن ئەوانەی کە ســـەرکەوتنی ڕێژەیی ئەرۆغان و پارتەکـــەی دەگێڕنەوە بـــۆ بەهێزیی پلاتفۆرمـــە ئیســـلامییەکەی و زاڵبوونی دەسەڵاتی ئاک پارتی لە جومگە سەرەکییەکانی دەوڵەتدا و ئەنجامدانی چەندین پـــرۆژەی گەورەی بووژانەوە و پێشخســـتنی ژێرخان و تەنانـــەت پەنابردن بۆ
گزیکردن وساختەکاری. هێندەی پەیوەندی بە کوردەوە هەبێت، قسەوباســـێکی زۆریش لەسەر (ئەدای) هەدەپـــە و چەوتـــی و دروســـتیی هاوپەیمانێتییەکەی لەگەڵ بـــەرەی میللەت دەکرێـــت. هەڵبەتە، هەڵســـەنگاندن بـــۆ کارێک یان ڕووداوێـــک دوای ڕوودانی ئاســـانە، بەڵام ڕەخنەش لـــە لایەنگیریی هەدەپە بۆ لایەنێـــک دەگیرێت بەبێ ئەوەی ئـــەو لایەنە ئامادە بێت لایەنی کەمـــی داخوازییەکانی ئەو پارتە بخاتە بەرنامەی هەڵبژاردنیەوە. پرســـیارەکە ئەوەیە ئایا باشتر نەدەبوو هەدەپە (یان پارتی چەپی ســـەوز) کاندیدی خۆی هەبوایە و لـــە خولی دوەمدا ئەوپێگەیەی خۆی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکار بهێنایە؟ بە واتایەکی تر لە ڕووی تاکتیکییەوە لـــە بەرژەوەندی هەدەپـــە دەبوو گەر بێلایەن بوایە و دواتر مامەڵەی بە پێگە و دەنگەکانیەووە بکردایە، بەو شێوەیەی سینان ئۆغان ئێستا دەیکات. لە خولی دوەمدا چانســـی بردنەوەی کلیچدارئۆغلـــۆ لاوازە و هەوڵەکانی لەگەڵ ســـینان ئۆغان بۆ ئەنجامدای هاوپەیمانی بکەن سەرکەوتوو نەبوو، بۆیە ئۆغان پێدەچیت پشتگیری ئەردۆغان بکات. مەرجی ئۆغان بۆ پشتگیری کلیچدارئۆغلۆ خۆ دورخستەوەی بوو لە هەدەپە و ئەمەش دەبێتە هۆی لەدەستدانی دەنگەکانی هەدەپـــە کە لە دەنگەکانی ئۆغـــان زیاترە. ڕێگەیەک کە چانســـی دەرچوونی کلیچدارئۆغلۆ زیـــاد بکات زیادکردنی دەنگەکانێتی لەناو کوردان یان لایەنگرانی بەرەی چەپی سەوز. ئەمەش ئەوە دەخوازێت کلیچدارئۆغلۆ ڕاشکاوانە پشتگیری
لە داخوازییەکانی کورد بکات. ئایا ئەمە دەکات؟!