سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

وەزارەتی دارایی لەبارەی داهاتەکان و وەزارەت و فەرمانگەکان ئاگادار دەکاتەوە

لە نووسراوێکی وەزارەتی دارایی کە ئاراستەی وەزارەت و فەرمانگەکانی کردووە و واژۆی ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی بەسەرەوەیە تێیدا هاتووە، پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (216) لە 14/5/2023 و کۆبوونەوەی رۆژی 22/5/2023 تایبەت بە رێکخستنەوەی دارایی گشتی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا بە:

رێکخستنەوە و بە ناوەندیی کردنی داهاتە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان، بەشێوەیەک کە گشت داهاتەکان لە ئەژمێری داخراوی تایبەت بە داهاتی گشتی دابنیرێن و بە (اشعا) بخرێنە سەر ئەژمێری داخراوی تایبەتی وەزارەتی دارایی و ئابووری ( ژمارە /1 دینار – ژمارە /2001 دۆلار) لە بانکی منارە”.