بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی بوومەلەرزەزەانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە ..
ئەمڕۆ سی شەممە 23– 5 – 2023
كەش/ ئاسمان كەمێك هەوری بەرز دەبێت , لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان دەگۆڕێت بۆ هەوری مامناوەند, لەگەڵ بوونی تۆزێكی كەم, هەروەها لە ناوچە سنوورییەكان ئەگەری نمە بارانی هەیە ,لەگەڵ هەندێ ناوچەی شاخاویی بەرز لە هەندێ كاتدا .
پلەكانی گەرما / كەمێك بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
خێرای با / مامناوەند دەبێت ( 15 – 25 ) كم/ك .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی چوار شەممە 24– 5 – 2023
كەش/ ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت ،بەڵام لە هەندێ ناوچە دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور .
پلەكانی گەرما/ نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
خێرای با / مامناوەند دەبێت (15-25 ) كم/ك .
ئاراستەی با / گۆڕاو دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 32 پلەی سیلیزی
دهۆك : 34پلەی سیلیزی
كەركوك : 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 34پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 34 پلەی سیلیزی
سۆران : 31 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 39 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی 23 – 05 – 2023