عومەر چنگیانی
یەکێک لەو ناونیشانانەی کە مامۆستا و هاوڕێ و برا بەڕێزەکانم لە بۆردی باڵای ئامادەکردنی گوتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بۆ هەفتەی ڕابردوو دەستنیشانیان کردبوو باسکردن بوو لە چەمکی (دەردی ڕەزیلی)، کە منیش وێڕای ئەوەی کە بە ئەرکی پێداچوونەوەکەم هەستام بۆی، لام پەسن بوو بیکەمە توێشووی ١٩٩هەمین گۆتاری خۆم لەسەر دوانگەی مزگەوتی خەدیجەکوبرا، لە رێکەوتی 2٩ی شەوالی ١٤٤٤ بەرانبەر ١٩ی ئایاری2٠23 و، لێرەیشدا پوختەیەکی دەخەمە بەردیدی ئێوەی بەڕێز (یەکێک لە سیفەتە ناشیرینەکان لە دینی ئیسلام باسی لێوەکراوە کە دەبێ مسوڵمان خۆی لێ بەدوور بگرێ؛ لە کۆمەڵگاشدا ڕەزیلی سیفەتەکی نەخوازراوە، کە زانایان وایان پێناسەیان کردووە: (نەبەخشینی هەموو ئەو شتانەی کە پێویستە مرۆڤ لای خۆی حەبسی نەکا و نەیهێڵیتەوە). زانایان جەختیان کردۆتەوە کە ڕەزیلی ڕێگایەکە مرۆڤ بەرەو نەخوازراوەکان دەبات، ماوەردی دەڵێ: (بەخیڵی سەر دەکێشێت بۆ ڕژدیەکی لەڕادەبەدەر و چاوبرسێتی و بەدگومانی و پێشێلکردنی مافی بەرانبەر) هەرکاتێکیش ئەم چوار سیفەتە لە کەسێکدا بەرجەستە بوون ئەوا ئەو کەسە چ خێروبێرێکی پێوە نەماوە.
زەرەرەکانی ڕەزیلی بۆ ڕەزیل خۆی
١/ لایەنی ئیمانی: کە خوای گەورە لە سەدوهەشتاهەمین ئایەتی سوورەتی (ئالی
عیمران)دا دەفەرمێ: (با ئەو کەسانەی کە ڕژدن و بەخیڵی دەکەن لە بەخشینی ئەو نیعمەتیەلەی خوا پێی بەخشیون، وا نەزانن ئەو چاوچنۆکی و بەخیڵییەیان بۆیان باشە! نا بگرە زۆریش خراپە بۆیان.
ئەو شتانەی ئەوان نایبەخشن لە رۆژی دواییدا بۆیان دەبێتە هۆکاری سزاپێچەشتن و تەوقی ئاورین و لەملیان دەئاڵێنرێت و میراتبەری ئاسمانەکان و زەوی خاوەنداری راستەقینەیان ئەڵڵایە و، ئەڵڵا ئاگای لە کردەوەکانتان هەیە).
دیارە وەک لە گوتارەکەیشدا گوتم ئێمە کە پێمان دەگوترێت کامێرای چاودێری هەیە هەڵوەستە دەکەین و، هەوڵ دەدەین خۆمان هەم لە شتی خراو بپارێزین و، هەمیش لەوشوینانە کە کامێرایان تیدایە، کەچی خوا گیان کە هیچ ڕاکردنیش لەدەستی نییە، پێمان ئێژێ خوا بەئاگایە و کەمترین مووچرکەیەشمان پێدا نایەت کە کۆتایی ئایەتە تۆقاندن و ترساندن و هۆشدارییەکی زۆر گەورەیە.
2/ لایەنی مەعنەوی، ڕەزیلی لایەنی مەعنەوی مرۆڤ بێهێز دەکا، چونکە ڕەزیلی گومانخراپیە بە خودای گەورە و پشت نەبەستنە بەخودا، بۆیە زەرەر بە لایەنی دەرونی خۆی دەگەیەنێ، خوای گەورە لە سی و هەشتەمین ئایەتی سورەتی(محەمەد)دا ڕووی گوتاری دەکاتە ئەوانەی نابەخشن لە پێناوی خوا کە یەکێک لەهەرە لە پێناوی خوا بەخشینەکان دابینکردنی بژێویی ماڵ و منداڵە، دەفەرمێ: (ئەوە ئێوەن کە بانگ دەکرێن بۆئەوەی لە پێناوی خوادا ببەخشن و دەرنجام هەندێکتان بەخیلی دەکەن و ئەوانەیش کە بەخیلی دەکەن زیانە بەخۆیانی دەگەیەننن، چونکە دەرەنجامەکەی زیان بەخۆگەیاندنە، ئەڵڵا لە هەموان بێنیازە و توانا و زەنگینی بێ سنوورە و ئیوەن هەژار و خاوەن پێداویستی لە بەردەم خوادا خۆ گەر ئیوە پشت لەم پەیامە دەکەن و هەر بە بەخیڵی دەمێننەوە ئەوە بزانن کە خوای گەورە ئێوە دەگۆڕێت بە کەسانێکی ترو وەک ئێوەیش نابن). وەک لە گوتارەکەدا ئاماژەم پێ کرد ئەم ترس وەبەرنانەی خوا بۆ تاکەکانی کۆمەڵ
گەورە پەرسان و خاوەن خیزانان دەگرێتەوە وکە بەهەر یەکێکمان دێژێ گەر بە باشی کارەکە نابەن بەڕیوە هەمووشت لەدەست دەدەن و تۆی پیاو کە خەرجی ماڵ و منداڵەکەت لاگرانە لەدەستت دەچن ژنەکەت دەبێتە هاوسەری یەکیکی تر و منداڵەکانت لێت دەتارێن و بەکاربەدەسان دەڵێ گەر ڕەزیل بن ئەوا هاوڵاتیانتان لەدەست دەدەن و لەگەڵ خەڵکانێکی تر مامەڵەدەکەن و وەک ئێوەیش نابن!
3/ لایەنی کۆمەڵایەتی، ڕەزیلی هەمیشە دەبێتە مایەی لاوازی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان و هەندێ جاریش دەبێتە مایەی زڵم و کوشتار.
٤/ لایەنی دارایی، هیچ پیتوفەڕێک لەماڵی ڕەزیلدا نابیندرێ، چونکە ڕەزیلی ڕێگایەکە بۆ دڵتوندی و دوورکەوتنەوە لە ئاسوودەیی. چارەسەری ڕەزیلی
١/ گومانبردنی باش بەخودای گەورە، تەنها خودا بەدیهێنەرە و ڕۆزیدەرتە و هەرشتێک مرۆڤ بیبەخشێ خودا بۆی قەرەبوو دەکاتەوە.
2/ تێڕامان لە سەرەنجامی ئەوانەی ڕەزیل نین و دەستکراوەن، کە سەربەرزی دنیا و قیامەتن
3/ هاوسەنگی ڕاگرتن لەنێوان دەستقونجی و دەستبڵاوی.
٤/ پەناگرتن بەخودای گەورە لە ڕەزیلی.
5/ سەدەقەکردنی زۆر و نەترسان لە هەژاری و وەسوەسەی شەیتان.