هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

مە‌نووسە‌،بنووسە‌!

ئامانج شاكەلی

مەنووسە نەخۆشـــی شەکرەی لەگەڵە. بنووسەی نەخۆشیی شەکرەی هەیە. مەنووسە بەغدای پایتەخت، هەولێری پایتەخت. بنووســـە هەولێر، بەغدا؛ دەنووسرێت جەزائیری پاتەخت، چونکە ناوی وڵاتەکەش هەر جەزائیرە. مەنووسە ئیستیدارە، گەعدە، موخالەفە. بنووسە پێچکردنەوە، دانیشتن، سەرپێچی. مەنووسە حەلی، عاجی، معەمەد. بنووسە عەلی، حاجی، محەمەد. مەنووســـە بانکی ناوەندی عێراق. بنووسە بانکی ناوەندیی عێراق. مەنووسە شوان بۆ پەردە. بنووسە پەردەفرۆشیی شوان. مەنووسە قەزەم. بنووســـە چووکەڵە، بوودەڵە، کورتەباڵا، کورتیلە. مەنووسە شـــێڵتەر، شـــەیری بکە، پروڤی بکە، لایکی بکە. بنووســـە پەناگە، بەشـــی بکە، تامی بکە، پەسەندی بکە. مەنووســـە بـــە دواداچوونمان کرد. بنووســـە بە دوایداچوویـــن، چونکـــە بە دواداچـــوون بۆخۆی چاوگە و ناکرێت کرداری بە دوادا بێت. ئەمە ڕێک وەک ئەوە وایە بنووســـین نانخواردنمان خوارد، خەوتنمان کرد! ڕەنگە (منەکردن) جێگرەوەیەکی باشتر بێ بۆ بەدواداچوون. مەنووسە کرێچی، حەدیقەچی، پەڕەچی. بنووسە کرێنشین، باغەوان، هەللاج. مەنووسە هاککردن، ماڵپەڕەکە هاککراوە. بنووسە
دزەکردن، ماڵپەڕەکە دزەی کراوەتێ