لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی سلێمانی ڕایگەیاند: بەهۆی شکانی بۆری ئاوی دووکان – سلێمانی هێڵی دوو، چەند گەڕەکێک لە شاری سلێمانی و گەڕەکەکانی ناوچەی قڕگە بێ ئاودەبن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە “تیمەکانمان لە شوێنی شکاوییەکەن هەموو هەوڵێکمان ئەوەیە 24 کاتژمێری دیکە ئاو بگەڕێتەوە بۆ سلێمانی.”