شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

سەرۆکی حکوومەت له‌گه‌ڵ وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق كۆبووه‌وه‌

ئەمڕۆ یەکشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عۆن زیاب عەبدوڵا وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هاریکاری وهەماهەنگیی لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ کرا، بە تایبەتی لە بواری سەرچاوەکانی ئاو و بایەخدان بە بەنداوەکان و نۆژەنکردنەوەیان و گرنگیی دروستکردنی بەنداوی نوێ لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵەکانی هەردوولا کرا لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی کەمئاوی و بەبیابانبوون و کاریگەرییە نەرێنیەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.