شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی فازڵ میرانیس سەردانی کۆمەڵی دادگەری دەکات.
ئەمڕۆ هەینی 19ـی ئایاری 2023 کاتژمێر 2:30، شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی بە سەرپەرشتی فازڵ میرانی سەردانی کۆمەڵەی دادگەری دەکات و لەلایەن عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری و ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای پارتەکەوە پێشوازییان لێ دەکرێت.
ئەم کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ بڕیارە، هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی کۆببنەوە و هەریەک لە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و جێگرەکەی و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی یەکێتی و پارتی بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن.
کۆبوونەوەی لایەنەکان لەدوای ئەوە دێت، کە 11ـی ئەم مانگە سەرۆک مەسعود بارزانی لەمیانی گوتارێکیدا لە رێورەسمی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی، داوای لە لایەنە سیاسییە کوردییەکان کرد، بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکانی ناوچەکە کۆبووەوەیەکی گەورە ساز بکەن.