بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەسناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە
ئەمڕۆ پێنج شەممە 18– 5 – 2023
كەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت ئەگەری كەمێك تاوە باران و بروسكە هەیە لە ناوچە شاخاوییەكان .
پلەكانی گەرما/ نزیك دەبێتەوە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
خێرای با / مامناوەند دەبێت ( 15 – 25 ) كم/ك . هەندی كات چاڵاك دەبێت بۆ سەروی 30 كم/ك بەتایبەتی لەناوچە كانی باكووری خۆرئاوای هەڕێم .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 6 – 8 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی هەینی 19– 5 – 2023
كەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاووییەكان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕیت , تاوەباران و بروسكە لە زۆربەی ناوچە شاخاوییە سنووریيەكان دەبێت. لەكاتەكانی ئێوارە كاریگەری زیاد دەبێ بۆ زۆربەی ناوچەكانی هەرێم, و هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز وخۆڵێكی سووك هەیە بەتایبەتی لەناوچەكانی باشووردا .
پلەكانی گەرما/ لە ناوچەكانی ناوەراست و باشووری هەرێم بەرزتر دەبێت لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
خێرایی با / مامناوەند دەبێ (15-25 ) كم/ك , لەناوچەكانی باشووری خۆرهەڵاتی هەرێم خێرایی با چاڵاكتر دەبێ بۆ سەروی 30 كم/ك .
ئاراستەی با / گۆڕاو دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 6 – 8 ) كم دەبێت . لە شوێنەكانی دابارین و تۆز خۆڵ لەنێوان ( 4-6)كم دەبێ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 31 پلەی سیلیزی
دهۆك : 30 پلەی سیلیزی
كەركوك : 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 31 پلەی سیلیزی
سۆران : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 39 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی 18 – 05 – 2023