شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

گۆڕانکاری بەسەر پلەی گەرمادا دێت

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە ..
ئەمڕۆ چوار شەممە     17– 5 – 2023  
كەش/  ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.  
پلەكانی گەرما/ كەمێك بەرز دەبێتەوە بە  (1-2) پلە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ  . 
خێرای با / لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت ( 10 – 15 ) كم/ك . 
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8  – 10  ) كم  دەبێت . 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە   18– 5 – 2023  
كەش/  ئاسمان بە گشتی  ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت   . 
پلەكانی گەرما/ بە نزیكەی 2 تـــا 4 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ   .
خێرای با / هەندێ كات زیاد دەكات دەگاتە سەرووی 25 كم/ك . 
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8  – 10  ) كم  دەبێت . 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  34 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 31 پلەی سیلیزی
دهۆك      : 32 پلەی سیلیزی
كەركوك   : 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :  33 پلەی سیلیزی
سۆران :  29 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  39 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی      17 –  05 –  2023