نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كرد و تێیدا راسپارده‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ كاروباری مرۆیی، تایبه‌ت به ستراتیژییه‌تی نیشتمانی په‌روه‌رده و فێركردن له عێراق (2022 – 2023)، كه دوێنێ سوودانی رایگه‌یاند، په‌سه‌ندكرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زایرانی عێراقدا هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رازی بوو له‌سه‌ر زیاددكردنی سه‌رمایه‌ی سندووقی پڕۆژه بچووكه‌كانی گه‌نجان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌ك كه له‌سه‌رده‌می مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق ده‌رچووبوون، هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه، له‌وانه:
یه‌كه‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕگه‌كانی (1،2،3)ـی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ژماره 380ـی ساڵی 2021.
دووه‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ژماره 399ـی ساڵی 2021، تایبه‌ت به دامه‌زراندنی دوو راوێژكار بۆ ئاژانسی هه‌واڵگری نیشتمانی عێراقی به پله‌ی (به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی).