پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ماوەی پێشکەشکردن و تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ خوێندنی دکتۆرا، ماستەر و دبلۆمی باڵا درێژکرایەوە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو (2ـی نیسانی 2023)، پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا) لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و تاوەکو 18ـی 5ـی 2023 دەرگاکە کراوە دەبێت.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، تاقی کردنەوەی توانستی زانستی رۆژی 29ـی 5ـی 2023 ئەنجام دەدرێت و پرۆسەی خوێندنیش مانگی 9 (ئەیلوول) دەستپێدەکات.