پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

دژە تیرۆری کوردستان لەبارەی بۆردومانەکەی خانەسوورێ: سێ چەکداری یەبەشە کوژراون

دژە تیرۆری کوردستان رایدەگەیەنێت، تورکیا بارەگایەکی چەکدارانی یەبەشەی لە کۆمەڵگەی خانەسوورێی شنگال کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە سێ چەکدار کوژراون.

ئەمڕۆ سێشەممە 16ـی ئایاری 2023، دژە تیرۆری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بارەگایەکی چەکدارانی یەبەشە”ـی  لە کۆمەڵگەی خانەسووری سەر بە قەزای شنگال کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا سێ چەکدار کوژراون و چەکدارێکی دیکەش بریندار بووە.

بەگوێرە راگەیەندراوەکەی دژە تیرۆری کوردستان، بۆردومانەکە کاتژمێر: 12:00ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورکیاوە ئەنجام دراوە.

دەقی راگەیەندراوەکەی دژە تیرۆری کوردستان

شنگال.. فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بارەگایەکی چەکدارانی یەبەشە دەکاتە ئامانج و 3 کوژراو و بریندارێکی لێ دەکەوێتەوە

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئایاری 2023، کاتژمێر: 12:00، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا، بارەگایەکی چەکدارانی یەبەشەی لە کۆمەڵگەی خانەسووری سەر بە قەزای شنگال کردە ئامانج و بەهۆیەوە 3 چەکدار کوژران و چەکدارێکی دیکەش بریندار بوو.