پێگەی ئەكوا ویزەری ئەمریكی كە تایبەته بە زانینی كەشوهەوای جیهان، پێشبینی كردووە كە كۆتایی ئەم هەفتەیە شەپۆلێكی باران بارین و هەورە برووسكە لە رۆژی هەینییەوە تا رۆژی دووشەممە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.
هاوكات ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی دەڵێت: پێویستە ئاگاداربن بۆ هەر ئاگركەوتنەوەیەك بەھۆی ھەورە بروسكەوە لەرۆژی ھەینیەوە تا رۆژی یەكشەممە .
هەروەها دەشڵێت: هەورە بروسكەی ئەم كاتە و كاتەكانی وەرزی گەرما بەھێزترەو بارانبارینیشی توندتردەبێت بەهەر رێژەیەك ببارێت بەشێوازێكی خێراترە .