سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پاڵپشتی خۆی بۆ ژماره‌یه‌ك ده‌زگای حكومی دووپاتكرده‌وه‌

دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و دیوانی چاودێری دارایی، كۆبووه‌وه‌ و پاڵپشتی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌و ده‌زگایانه‌ دووپاتكرایه‌وه‌.

له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران نووسیوویه‌تی: ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه‌ 15ـی ئایاری 2023)، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و دیوانی چاودێری دارایی كۆبووینه‌وه‌.

ئومێد سه‌باح هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: “لە کۆبوونەوەکەدا تیشکخرایە سەر ھەماھەنگی زیاتر و پەیوەندی نێوان دامەزراوەکان، ھەروەها باس لە بەرێوەچوونی کاروبارەکانی ئەو دامەزراوانە کرا و پاڵپشتی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش بۆیان دووپاتكرایه‌وه‌