وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م داواكاری پچڕانی هێڵی ئینته‌رنێتی له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ڕه‌ت كرده‌وه.
هه‌یام ئه‌لیاسری وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وه‌ك ساڵانی ڕابردوو داواكارییه‌كی پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه كردبوو به مه‌به‌ستی پچڕانی هێڵی ئینته‌رنێت له ماوه‌ی ئه‌و كاتژمێرانه‌ی كه تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی قوتابیانی تێدا به‌ڕێوه ده‌چێت.
ڕاشیگه‌یاند: به‌ڵام ئێمه داواكه‌مان ڕه‌تكرده‌وه و به‌مه‌ش بۆ ئه‌مساڵ له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كان هێڵی ئینته‌رنێت نابڕێت.
هه‌یام ئه‌لیاسری وه‌زیری گواستنه‌وه جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن وه‌ك عێراق یه‌كه‌م مانگی ده‌ستكردی تایبه‌ت به ئینته‌رنێت ڕه‌وانه‌ی ئاسمان بكه‌ن