ئەمڕۆ دووشەممە ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا گەیشتە بەریتانیا و لەگەڵ ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کۆدەبێتەوە، لە کاتێکدا لەندەن بەڵێنیداوە پاڵپشتییە سەربازییەکان بۆ ئۆکرانیا زیاد بکات.
لە راگەیەندراوێکی حکومەتی بەریتانیادا هاتووە، سەردانەکە بۆ گفتوگۆکردنە، لە دوای گەشتەکەی سەرۆکی ئۆکرانیا بۆ پایتەختەکانی ئەوروپا.
ئەم سەردانە پێش کۆبوونەوەی لوتکەی ئەنجومەنی ئەوروپا و گرووپی “جی حەوت” دێت لە بڕیارە لەم هەفتەیەدا ئەنجام بدرێت، کە تیایدا سوناک داوای بەردەوامی پاڵپشتی جیهانی دەکات بۆ ئۆکرانیا بە ئامانجی وەرگرتنەوەی خاکی وڵاتەکەی لە رووسیا.
لە راگەیەندراوەکەی حکومەتی بەریتانیادا ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا هاوکاری سەربازی زیاتر راگەیەندووە بۆ پاڵپشتیکردنی ئۆکرانیا.
هەفتەی رابردوو بەریتانیا پشتڕاستی کردەوە کە مووشەکی دوور مەودای ورد “ستۆرم شادۆ” پێشکەش بە ئۆکرانیا کردووە.
حکومەتی بەریتانیادا راشیگەیاندووە “ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پشتڕاستی دەکاتەوە کە وڵاتەکەی سەدان مووشەکی بەرگری ئاسمانی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ ئۆکرانیا دابینکردووە، هەروەها سەدان فڕۆکەی نوێی هێرشبەری دوورمەودا، کە مەودای زیاتر لە 200 کیلۆمەتر دەبێت”.
ئەم کەرەستە سەربازیانە لە چەند مانگی داهاتوودا دەگەیەنرێنە ئۆکرانیا لە کاتێکدا ئۆکرانیا ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشی پێچەوانە بۆسەر رووسیا.
جەختیش لەوەکراوەتەوە: لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا، ریشی سۆناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لەگەڵ زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا گفتوگۆ دەکەن کە ئۆکرانیا چ جۆرە پاڵپشتییەکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە، هەم لە رووی کەرەستەی سەربازی، هەمیش لە رووی بەرگری درێژخایەنەوە.
ئەم کەرەستە سەربازیانە لە چەند مانگی داهاتوودا دەگەیەنرێنە ئۆکرانیا لە کاتێکدا ئۆکرانیا ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشی پێچەوانە بۆسەر رووسیا.
جەختیش لەوەکراوەتەوە: لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا، ریشی سۆناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لەگەڵ زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا گفتوگۆ دەکەن کە ئۆکرانیا چ جۆرە پاڵپشتییەکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە، چ لە رووی کەرەستەی سەربازی، چ لە رووی بەرگری درێژخایەنەوە.