ھاودەنگ فاروق
ئەو داوایەی سەرۆك بارزانی، كە دەڵێت: بۆ حوكمدان له سه ر ڕێباز و مێژووی بارزان، له سه ر خه بات و تێكۆشان و پاكیی شێخ عه بدولســـه لام و شـــێخ ئه حمه د و خه باتی مه لا مستەفا، تەكەز بكه ن، نەك له ســـه ر ئێمه، گوتەیەكی زۆر گرنگ و جومگەییە و كاریگەری لەسەر زۆر چەمك و مەسەلەی دی هەیە.
هەڵوەســـتەكردن لەســـەر ئاماژەكانی ئەودیوی داواكەی ســـەرۆك بارزانی چەندین ڕەهەندی هەیە و هیچـــكام لەڕوانگەكانیش، گۆشەكەی تەنیشتی هەڵناوەشێنێتەوە، بۆ نمونە: ئەگەر لەڕووی سایكۆلۆژییەوە سەرنج بدەین؛ ئەو گیانی خۆ بە گەورەزانینە لەمرۆڤدا دەكوژێت كە هەمیشە خۆی بەباشترین و باڵاترین و كردارجوانترین دەبینێت، چونكە بارزانی وێڕای ئەوەی توانیویەتی مێژوو بۆ نەتەوەیەك دروســـت بكات، كەچی دەڵێت: لەســـەر بنەمای كاروكەموكووڕیی ئێمە هەڵســـەنگاندن بۆ ڕێبازی بارزانی مەكەن! . واتە سەركردەیەك كە هەموو ژیانی بۆ دۆزی گەلەكەی تەرخان كردووە، هێشتا لەخۆی ڕازی نییە! ئەمەش بۆ ژیان و ئەزمونی هەمووان وانەیەكی زۆر گرنگ و كاریگەرە. مرۆڤ ئەگەر بتوانێت مێژوویەكیش دروست بكات، هێشتا نابێت پێی وابێت كە خۆی باشترین و بێخەوشترین مرۆڤە.
لەڕووی نەریتی سیاسیشـــەوە، بێگومان پیشـــاندانی ڕێگایەكە بە ســـەركردە و سیاسییەكانی كوردســـتان و عێراق و تەنانەت ڕۆژهەڵاتیش، كە نەكەن لەخۆ بایی ببن و پێیان وابێت كارەكانیان نمونەی باڵان؛ نا! نموونەی لەوان باڵاتریش هەن.
لێرەدا ســـەرۆك بارزانی دەیەوێت گیانی خۆپەســـەندیی زۆرینەی ســـەركردەكان بكوژێت، كە ئامادە نین بە وشەیەكیش ڕەخنە لەخۆیان بگرن، یان بە ئاستەم خوێندنەوە بۆ دیوی دووەمی كار و بەرهەم و ڕەفتارەكانیان بكرێت.
بارزانـــی دەڵێـــت: ئەوەی كردوومانە كەموكووڕی تێدا بووە، كەچی نەریتی سیاســـیی باوی ڕۆژهـــەڵات دەڵێت: نموونەكەی من نموونەی باڵایە، ئەگەر تۆ ڕەخنەیەکم لێ بگریت، لەسێدارەت دەدەم!
ئەمە جیاوازییەكە. لـــەڕووی ڕووحیشـــەوە، پێی گوتین كە ڕێبازی بارزانـــی بریتییە لە عەقیدەو كۆمەڵێك چەمكی بـــاڵای ڕۆحی، نەك بریتی بێت لەكۆمەڵیك هەنگاوی سیاسی كە بەهەڵەی سیاسییەك یان بەرپرسێك بخرێتە ژێر ڕەخنە. دەبێ ئەو تێگەیشتنە بچەسپێت كە بنەمای ڕێبازی بارزانی كۆمەڵێك چەمكی ڕووحی مرۆیی باڵان و بەر لە هەرشتێك ئامانجیان ئەوەیە ڕیفۆرمی نەریت و تێگەیشـــتنەكان بكەن، نەك پرۆســـەیەكی سیاســـی بێت و بە هەڵەی بەرپرسێك یان كەسایەتییەكی سیاسی لەكەدار بکرێت.