بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان و خزمەتكردنی زیاتری دانیشتووانی شارۆچكەكە، بە سەرپەرشتیی تیمەكانی شارەوانیی شاریا سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك، پرۆژەیەكی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ لە شاریا جێبەجێ دەكرێت.
گوژمەی پرۆژەكە 600 ملیۆن دینارە و لەسەر بودجەی پارێزگەی دهۆك تەرخان كراوە، بڕگەكانی پرۆژەكەش پێكهاتوون لە دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ، ئەو پرۆژەیە بە سەرپەرشتیی شارەوانیی شاریا جێبەجێ دەكرێت.
بڕگە سەرەكییەكانی پرۆژەكە پێكهاتوون لە 1600م دروستكردن و قیرتاوكردنی شەقام، لەگەڵ دروستكردنی 220 مەتر ئاوەڕۆ، ئەو پرۆژەیە كاریگەری زۆر باشی لەسەر ئاسانكاری هاتوچۆ و ڕێگریكردن لە كۆبوونەوەی ئاو لەو شوێنە دەبێت.
شایەنی باسە، جگە لەو پرۆژەیە هاوكات لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی تری خزمەتگوزاری لە قۆناغی جێبەجێكردندان.