مەفرەزەكانی نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە ئامێری ڕاكێشانی كارتی مۆبایلی دزیبوو .
ئهمڕۆ یهكشهم 14ی5ی2023 پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه: دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس گومانیان خستە سەر كەسێك كەوا ئامێری ڕاكێشانی كارتی مۆبایلی پێیە، لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكان دەستپێكردوو دەركەوت كە لەشاری هەولێر دزیویەتی بۆیە دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لە لایەن نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئامێرەكاندا كە ژمارەیان دوو دانەیە .
پۆلیس ئاماژهی بهوهشكردووه” لەئێستادا تۆمەتبار (م،س،غ بەناسنامە عەرەب ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو پێشتریش بەتۆمەتی دزیكردن بۆماوەی 5 ساڵ حوكمدراوە” .