بەپێی نووسراوێک کە ئەمڕۆ لەلایەن وەزیری پەروەردەی عێراقەوە دەرچووە و ئاراستەی بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی کەرکووک کراوە، عەبد عەلی حوسێن، لە پۆستی بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی کەرکووک لادراوە.
نەزیهە محەممەد، لە راگەیاندنی پەروەردەی کەرکووک راگەیاند: “نووسراوەکەمان پێگەشتووە، بەڵام تا ئێستا نازانین هۆکاری دوورخستنەوەی بەڕێوبەری پەروەردەی کەرکووک چییە؟”
گوتیشی: “تا ئێستا کەس بۆ جیگرتنەوەی بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی کەرکووک دیارنەکراوە”.
بەگوێرەی زانیارییەکان دورخستنەوە بەڕێوبەری پەروەردەی کەرکووک، پەیوەندی بە گۆڕینی ئەو بەڕێوبەرە گشتیانەوە هەیە کە لەلایەن محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە لە پۆستەکانیان دوورخراونەتەوە.