عەبدوڵڵا ئەحمەد کەریم، نووسەر و هاوڕێی نزیکی هونەرمەندی کۆچکردوو بە کوردستان 24ـی راگەیاند، گارا رەسوڵ هونەرمەندێکی خوێنەوار مرۆڤ دۆستێکی شارەزا لە مێژوویی کورد و گەلان، تێکەڵاوێک لە جەلالەدینی رۆمی و ئەبستراکی کاندنسیکی، ئەمڕۆ شەممە (13ـی ئایاری 2023) کۆچی دوایی کرد.
گارا رەسوڵ لەدایکبووی ساڵ 1955 لە ساری کەرکووک، وێڕای دەسترەنگینی باڵای لەکاری هونەری شێوەکاری، شارەزایی باشی لە مێژووی هونەردا هەبوو، هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە مێژووی هونەر لە زانکۆی کۆڵنی ئەڵمانیا. هەروەها خاوەنی چەندین بەرهەمە وەک نووسەر و رەخنەگری هونەری.
هەروەها عەبدوڵڵا ئەحمەد کەریم لەبارەی شێوازی ژیانی ئەو هونەرمەندە ئاماژەی بەوەکرد، کەسێکی خاکی بوو کاتێک لە ساڵی 2004 لەگەڵ کۆمەڵێک شارەزای ئەڵمانی گەڕایەوە سلێمانی، بابەتەکانی پێشکەشی هونەرمەندان و خوێندکارانی کرد پڕبوون لە زانیاری و بەشێوەیەکی خاکیش دەژیا و لە ماڵی کەسوکار و خزمەکانی دەمایەوە نەک ئەو هۆتێلانەی بۆ ئەو شاندە ئەڵمانییە دابینکرابوو