میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئەو منداڵەی دوێنێ هەینی لە پارێزگای زیقار بە یەک چاوەوە لەدایکبوو گیانی لەدەستداوە.
بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، دوێنێ هەینی لە نەخۆشخانەی روفاعی گشتیی لە باکوری پارێزگای زیقار منداڵێک لە ڕەگەزی مێ لەدایکبووە کە تەنها یەک چاوی هەبووە.
ئاماژەیان بەوەشکرد، “منداڵەکە بەهۆی کێشە لە دروستبوونی خانەکانی مێشکی بەو حاڵەتەوە لەدایکبووە کە لە رووی پزیشکییەوە حاڵەتێکی دەگمەنە، بەڵام چەند کاتژمێرێک پاش لەدایکبوونی گیانی لەدەستداوە.”