مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیوان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بەفێڵ بڕی 58 دەفتەرو 6500 دۆلاری لە هاوڵاتیان سەندبوو .
ئهمڕۆ شهممه13ی5ی2023″ پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه: دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە مامەڵەی لەگەڵ كەسێك كردووە بەوەی 4 كیلۆ ئاڵتونی بۆ بهێنێت بەرامبەر بە 32 دەفتەر و 6500 دۆلار بەڵام دوای حەوڵەكردنی پارەكە بۆی كەسەكە هەڵاتووە .
پۆلیس ئاماژه بهوهشدهكات” هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەوبەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای گەڕان و بەدواچوونەكان و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەیوانەوە بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت” .
پۆلیسی سلێمانی ئاماژهی بهوهشكردووه” لەكاتی لێكۆڵینەوەكانیشدا دەركەتووە كە تۆمەتبار بڕی 58 دەفتەر و 6500دۆلاری بەفێڵ لە هاوڵاتیان وەرگرتووە بە جۆرێك لە دۆسیەیەكدا بڕی32 دەفتەر و 6500 دۆلارو لە دۆسیەیەكی تردا بڕی 20 دەفتەر دۆلارو لە دۆسیەیەكی تریشدا بڕی 6 دەفتەر دۆلار كە لەڕێگەی حەواڵەكردنەوە پارەكەی لێ سەندون و لە سێ دۆسیەی فێڵكردن داواكراوە” .
راشگهیاندراوه” لەئێستادا تۆمەتبار (ب،ع،ع لەدایكبووی 1996) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە