سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

وەزارەتی پێشمەرگە: ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنی داعشمان لە سنووری گوێڕ ئەنجام دا

دوای ئەوە دوێنێ تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردەسەر سەنگەری سوپای عێراق و گومان دەکرا تیرۆریستان دزەیان کردبێتە سنوورەکانی پێشمەرگە، ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگە دووجار ئۆپەراسیۆنی کێوماڵکردنی لە سنووری گوێڕ ئەنجام دا.

ئەمڕۆ هەینی 12ـی 05ـی 2023 وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی  ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردن لە سنووری گوێڕ بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: دوای ئەوەی دوێنێ تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردەسەر سەنگەری سوپای عێراق، گومان دەکرا دزەیان کردبێتە سنووری هێزەکانی پێشمەرگە، کاتژمێر 07:30 بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لیوای 21ـی پیادە، لە سنووری چالاکی لیواکەیان ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان ئەنجام دا.

ڕاشیگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، فەوجی 2ـی لیوای 21ـی پیادە و سریەی کۆماندۆ بەشداربوون، ناوچەی زێی گوێڕ و ناو چەم و ڕووبارەکانی گوێڕ کیوماڵ کران، بەتایبەتی ئەو شوێنانەی کە چڕبوون گومانی زیاتریان لێ دەکرا، کاتژمێر 10:30 بەیانی ئۆپەراسیۆنەکە کۆتایی هات، پاشان دوانیوەڕۆی هەر ئەمڕۆ بۆ زیاتر دڵنیاکردنەوەی هاووڵاتیان و دانیشتووانی ناوچەکە، دەڤەرەکە کێوماڵ کرایەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە هاووڵاتییانی ناوچەکە دڵنیا دەکاتەوە کە ناوچەکە ئارامە، لەمبارەیەوە ئاماژەی بەوە داوە کە هێزەکانی پێشمەرگە هاووڵاتییانی ناوچەکە دڵنیا دەکەنەوە کە ناوچەکە ئارامە و هەموو هەوڵێک دەدەن ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و خەڵک بپارێزن