باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا پەیامێکی لەبارەی کردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی بڵاو کردۆتەوە و دەڵێت، دەمەوێ بەمزووانە سەردانی یادگەی نیشتمانیی بارزانی بکەم.
ئەلینا ڕۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا ڕایگەیاند: ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان، بەغدا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانیی و مۆزەخانەی بارزانی هێمای هێزی یەکگرتوویی و پێکەوە ژیانە.
ڕاشیگەیاند: سوپاسی ئیرڤین هیکس کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر دەکەین کە نوێنەرایەتیی حکوومەتی ئەمریکای کرد لەم بۆنەیەدا.
باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا ئاماژەی بەوەش دا کە دەیەوێ بەمزووانە سەردانی یادگەی نیشتمانیی بارزانی بکات و لە نزیکەوە یادگەکە بیبینێت