دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

پەیەدە ڕێگری لە حزبە كوردییەكانی سووریا كرد بەشداریی كردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی بكەن

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئیدارەی خۆجێیی پەیەدە لە رۆژئاوای كوردستان، ڕێگری لە سەركردەكانی حزبە كوردییەكانی سووریا كرد بێنە هەرێمی كوردستان و بەشداریی لە مەراسیمی كردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی بكەن.

ئیسماعیل رەشید ئەندامی لیژنەی سیاسیی حزبی یەكێتیی كوردستانی- سووریا كە یەكێكە لە حزبەكانی ناو ئەنجوومەنی نیشتمانیی كوردی لە سووریا راگەیاند: “بڕیار بوو سكرتارییەتی حزبە كوردییەكان لە سووریا و چەند چالاكوانێكی كورد بە داوەتی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن و ئامادەی مەراسیمی كردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی بن.”

گوتیشی: “لەگەڵ لایەنی ئەمریكیدا هاوئاهەنگی كرا بۆ ئاسانكاریی ڕێوشوێنی سەردانیكردنی هەرێمی كوردستان، بەڵام ئیدارەی پەیەدە ڕێگری لە كەسایەتییە كوردییەكان كرد بەرەو خاكی هەرێمی كوردستان بپەڕنەوە، سەرباری ئەوەی لایەنی ئەمریكییش هەوڵیان لەگەڵ دان.”

جێی باسە ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و ئامادەبوونی میوانانی ناوخۆیی و عێراقی و بیانی، رێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی بەڕێوەچوو.