جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، یەکشەممەی داهاتوو تیمی وزاریی یەکێتی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئامادە دەبن.
جوتیار عادل لەمیانی بەشداریکردنی لە دووەم رۆژی رێورەسمی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی، راگەیاند، رۆژی یەکشەممە 14ـی ئایاری 2023، تیمی وزاریی یەکێتی لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران ئامادە دەبن.
گوتیشی: بەرنامە دانراوە کە تیمی یەکێتی بگەڕێنەوە، لە دوو رۆژی داهاتووشدا کارنامەی کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران رادەگەیەنین.