چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

یادگەی نیشتمانیی بارزانی دەکرێتەوە

یادگەی نیشتمانیی بارزانی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی و بە میوانداریی دەیان شاندی باڵای نێوخۆیی و بیانی دەکرێتەوە.

رێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی کاژێر 10:00ـی ئەمڕۆ بە پێشوازی لە میوانەکان دەستیپێکرد، کە پێکهاتوون لە سەرۆککۆمار، سەرۆکوەزیران و بەرپرسان و نوێنەری وڵاتان.

بەشێکی میوانە بیانییەکان رۆژی چوارشەممە گەیشتنە هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئێوارەخوانێکی بۆ رێکخستن.

 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێوارە خوانەکەدا گوتارێکی پێشکێشی ئامادەبووان کرد و بە “هاوڕێ” ناوی بردن و گوتی: “ئێوە هاوڕێی کوردستانن.” مەسرور بارزانی کە نەوەی مەلا مستەفا بارزانییە، سەبارەت بە کردنەوەی یادگەکە ئەوکاتە گوتی: “سبەی بۆنەیەکمان دەبێت بۆ کردنەوەی مۆزەخانەیەک بەشێکی مێژووی ئێمە پێشاندەدات. مێژووێک کە زۆربەی ئەوانەتان کە ئەمڕۆ لێرەن، یارمەتیتان داوین بونیادیبنێین. ئێوە بەشێکن لەم مێژووە.