ئەمڕۆ پێنجشەممە، د.عەبدولـلەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆكی كۆماری عێراق گەیشتە هەولێر.
سەرۆكایەتی كۆماری عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، د.عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆك كۆماری عێراق، گەیشتە هەولێرو دواتریش بەرەو بارزان بەڕێدەكەوێ و بەشداری لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی یادگەی نیشتیمانی بارزانی دەكات.
شایانی باسە ئەمڕۆ بەئامادەبوونی سەرۆك بارزانی مەراسیمی كردنەوەی یادگەی نیشتیمانی بارزانی بەرێوەدەچێت.
previous post
next post