وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، وەزارەتەکەی ئامانجییەتی گرنگی زیاتر بە بەرزکردنەوەی ئاستی بە بەرهەمی ناوخۆیی بدرێت.
كه‌مال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند، وەزارەتەکەی ئامانجییەتی گرنگی زیاتر بە بەرزکردنەوەی ئاستی بە بەرهەمی ناوخۆیی بدرێت، بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بگاتە ئاستی خۆبژێویی و لە دابینکردنی پێداویستییە نێوخۆییەکان پشت بە خۆی ببەستێت و زیادەی بەرهەمەکانیش هەناردەی دەرەوەی وڵات بکرێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (10ـی ئایاری 2023)، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سه‌ردانی پیشانگه‌ی پیشه‌سازی و به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی كرد.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌هه‌ولێر، 150 كۆمپانیای ناوخۆیی به‌شداری پیشانگه‌كه ده‌كه‌ن و ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و یه‌كه‌م پیشانگه‌یه له‌م بواره‌دا له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پیشانگاكه تایبه‌ته به به‌رهه‌می خۆراكی، پیشه‌سازیی، پێداویستی پزیشكی و ده‌رمان و كاری ده‌ستی.