هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

وادەی گەڕانەوەی تیمی وەزارەی یەکێتی بۆ ئەنجومەنی وەزیران ئاشکراکرا

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرای کرد، هەفتەی داهاتوو تیمی وەزارەی یەکێتی دەگەڕێنەوە ئەنجومەنی وەزیران و بەشداری لە کۆبوونەوەکان دەکەن.

سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو تیمی وەزارەی یەکێتی دەگەڕێنەوە ئەنجومەنی وەزیران و بەشداری لە کۆبوونەوەکان دەکەن.

ئەمەش دوای کۆبوونەوەی رۆژی 8/5/2023، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، وەک لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی پێکراوە “لە کەشێکی ئەرێنیدا تاوتوێی کێشە و گرفتە دارایی و ئیدارییەکانی بەردەم حکومەتی هەرێم کرا و هەردوولا کۆک بوون لە سەر چارەسەريی گشت کێشەکان بە ڕێگەی گفتوگۆ و هاوکاری نێوان گشت کوتلە وزارییەکانی ناو کابینە”.