پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 9ـی ئایاری 2023)، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تایبه‌ت به پرسی ئاوی پاكی ماڵان كۆبووه‌وه.
سه‌باره‌ت پاڵپشتىیه بەردەوامه‌كان بۆ ئەگەرى کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاو و ئاوی پاکی ماڵان لەهاوینى ئەمساڵدا، پارێزگاری هه‌ولێر سوپاسى سه‌رۆكوه‌زیران مەسرور بارزانى ده‌كات.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی هەر کێشە و گرفتێکیش، ئومێد خۆشناو سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی راسپارد.
له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر دابینکردنی کارەبای بەردەوامی بیرەکان لەلایەن وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دابەشکردنی کارەبای هەولێر كرایه‌وه.
هه‌روه‌ها پارێزگاری هه‌ولێر، ئاماژەى بە بەردەوامیدان بە هەڵمەتى بڕینی سه‌رپێچی و زێده‌ڕۆییه‌كانی سه‌رتۆڕی ئاو دا و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر و دەوروبەری راسپارد، دەستبکەن بە کارپێکردنی بیرە نوێکانی ئاو و نۆژه‌نكردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی هەر کێشە و گرفتێک ئه‌گه‌ر له بیره‌كاندا هه‌بێت.