سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە عەلی عەونی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی یەکی پارتی دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکییەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 9ی ئایاری 2023، سەرۆک مەسعود بارزانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە عەلی عەونی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەی تێکۆشەر و کەسایەتی ناسراو و باوکی بەڕێزیان خوالێخۆشبوو (عەونی نیعمەت).
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی، هاوخەمی خۆی گەیاندە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو، و هیوای خواست یەزدانی دلۆڤان ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەک ببەخشێت.