ئەمڕۆ دووشەممە 8/5/2023، پارێزگای ههولێر بڵاویکردەوە: “سەرجەم ئەو کاسبکارانەی دوكانهكانی بازاڕی سپی کە ناویان دەرچووە بۆ وەرگرتنی دوکان و لە ڕۆژی تیروپشک ئامادەنەبوون ئاگاداریان دهكهینهوه کە لە ڕۆژی چوارشەممە 10/5/2023، تاوەکوو ڕۆژی پێنجشەممە 25-5-2023، لە پارێزگا ئامادەبن بۆ وەرگرتنی ژمارەی دوکانەکانیان و پێدانی بڕە پارەی دوکانەکان ( قستەکان)”.
ئەوەش خراوەتە روو: بە پێچەوانەوە دوکانەکانیان لێ وەردەگیرێتەوە و مافی داواکردنی دوکانیان نامێنێت بە ھیچ شێوەیەک.