پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی سووکایەتی و هێرشکردنەسەر ئافرەتێک ڕاگەیاند

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی سووکایەتی و هێرشکردنەسەر ئافرەتێک و ڤیدیۆکردنی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە 08ـی 05ـی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: دوای‌ ئەوەی‌ ئافرەتێک سكاڵای‌ یاسایی‌ تۆمار كرد كە مۆبایلەكەی‌ لێ دزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا دوو تۆمەتبار لەلایەن هێزەكانی‌ پۆلیسەوە دەستگیر بكرێن و دەستبەسەر مۆبایلەكەیاندا بگیرێت.

ڕاشیگەیاند: لێكۆڵینەوەكان بەردەوام بوون، سەرئەنجام دەركەوت كە تۆمەتبار چەند جارێک هەستاوە بە سووكایەتیكردن و هێرشەكردنەسەر ئافرەتەکە و لە گرتەیەكیشدا كە لە شاخی گۆیژە و لەلایەن تۆمەتباری دووەمەوە تۆماركراوە دەركەوتووە كە تۆمەتبار سوكایەتی بە ئافرەتەکە دەكات و تەقەی بەسەردا دەكات.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش داوە کە ئێستا هەردوو تۆمەتبار (ش. س. ع) لەدایكبووی‌ 1999 و (ر. ح. ق) لەدایكبووی‌ 1997 بە بڕیاری‌ دادوەر ڕاگیراون‌ و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.