دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

کەرکووک؛ گومان دەکرێت کچێکی 13 ساڵ بەهۆی خواردنەوەی وزەبەخشەکان گیانی لەدەستدابێت

کچێکی 13 ساڵی دانیشتووی شاری کەرکووک دوای خواردنەوەی سێ قوتووی جۆرێکی خواردنەوە وزەبەخشەکان دڵی لە لێدان دەوەستێت و گیان لەدەستدەدات. تەندروستیی عێراقیش پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووتەوە.

ئێوارەی رۆژی شەممە 6ـی ئایاری 2023، کچێکی 13 ساڵانی دانیشتووی گەڕەکی “حەی عەسکەری”ـی شاری کەرکووک بەناوی (ئەمیرە محەممەد) دوای خواردنەوەی سێ قوتووی جۆرێکی خواردنەوە وزەبەخشەکان دڵی لە لێدان وەستا و گیانی لەدەستدا.

راگەیاند، قوتابییە 13 ساڵییەکە لە قوتابخانە بووە، کاتێک ئەو جۆرە وزەبەخشەی خواردووەتەوە، دواتر بووراوەتەوە و گیانی لەدەستداوە.

سامان کەرکووکی گوتیشی: تەرمی ئەو قوتابییە رەوانەی پزیشکی دادی کەرکووک کراوە و توێکاری پێویست بۆ تەرمەکەی کراوە و پشکنینەکان رەوانەی تەندروستیی گشتیی بەغدا کراون.

وەکو ئەوەی گوتەبێژی تەندروستیی گشتیی کەرکووک باسی لێوەدەکات، لێکۆڵینەوەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لەبارەی رووداوەکە بەردەوامن و دەیانەوێت بزانن، ئایا بەهۆی خواردنەوەی وزە بەخشەکان گیانی لەدەستداوە یان تووشبووی نەخۆشی دیکە بووە.